عەبدوڵا گوڵ داوای چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات



سەرۆك کۆماری پێشووی تورکیا داوا دەکات پرسی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا دابەش بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پرسی هەموارکردنی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا هاتووەتە ئاراوە.

عەبدوڵا گوڵ سەرۆکی پێشووی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەی بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە دەستووردا ڕایگەیاند،

دەشڵێت: ئەگەر بتوانین بە متمانەیەکی زۆرەوە و لە چوارچێوەی ماف و ئازادییەکی دیموکراسی و بنچینەیی گشتگیرتر چارەسەرێک بەدەست بهێنین، دەمانتوانی سەربەخۆیی و دڵسۆزی هەموو هاووڵاتیانمان بۆ نیشتمان بەهێزتر بکەین و نەهێڵین ئەو پرسە بگاتە ڕەهەندە ئیقلیمییەکان و بەم شێوەیە دەبێتە یاری زلهێزە نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەشیدا بەوەی لە ڕابردوودا یەکێتی سۆڤێت و ڕووسیا و پاشان ئەمریکا ڕۆڵیان هەبووە لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ هاتنەئارای ئاشتی ناوخۆیی لە تورکیا.

عەبدوڵا گوڵ ڕاشیگەیاند، دەستووری ئێستای تورکیا ناتەبایی و کەموکوڕی تێدایە، بۆیە ئاشکرایە کە دەستوورێکی نوێ پێویستە.

هاوکات بە پێویستیشیزانی دەستووری نوێ ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ هەمووان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون لە هەموو ڕوویەکەوە زامن بکات.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی پێشوی تورکیا لە کاتێکدایە کە پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا پرسی داڕشتنی دەستوورێکی نوێی خستووەتەڕوو و ماوەیەکە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆمار و نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتەوە باس دەکرێت.

بایدن سەردانی ئیسرائیل  دەکات و چاوی بە سێ سەرۆکی دیکە دەکەوێت
پێشت بایدن سەردانی ئیسرائیل  دەکات و چاوی بە سێ سەرۆکی دیکە دەکەوێت
داوایەکی ڕوسیا بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕەتکرایەوە
دواتر داوایەکی ڕوسیا بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕەتکرایەوە
ەیوەندیدار