کەمال کەرکووكی: بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووك چاوەڕێی فەرمانین



کەمال کەرکووکی ڕایگەیاند چاوەڕێی فەرمانی سەرکردایەتی حزبەکەیان دەکەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ بارەگاکانیان لە کەرکووك.

ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال کەرکووكی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووك-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە ڕێگەی یاسایی و دەستووری هەوڵ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووك دەدەن.

ڕەخنەشی لە بڕیارەکەی پێشووی دادگای فیدراڵی گرت بۆ ڕاگرتنی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی کە دواتریش لە بڕیارەکە پاشگەز بووەوە.

کەمال کەرکووكی وتی: دەبێت دادگا بە پێی دەستوور و یاسا بڕیار بدات نە بە خواستی لایەنێکی سیاسی.

سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پارتیش کەمال کەرکووکی ڕایگەیاند، چاوەڕێی فەرمانی سەرکردایەتین، ئێستا پێمان بڵێن بگەڕێنەوە، شەو لە کەرکووکین.

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 پارتی لە کەرکووك کشایەوە و بڕیارە پێش هەڵبژاردنەکەی بگەڕێتەوە کە ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەبارەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا دەدات
پێشت پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەبارەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا دەدات
ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات
دواتر ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات
ەیوەندیدار