عێراق سەبارەت بە فەلەستین داوایەک لە یەکێتی ئەوروپا دەکات



لە کۆبوونەوەیەکدا لەنێوان بەرپرسانی عێراق و یەکێتی ئەوروپادا چەندین بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بۆئەوەی گەشە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان لەچەند ڕوویەکەوە بدەن.

لەدرێژەی فگتوگۆکانی نێوانیاندا تیشک خرایەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان لەڕووی ئابوری و هاوکاریی و چەندین بواری تردا.

یەکێک لەو خاڵانەی جەختی زۆری لەسەرکرایەوە ڕووداوە هەرێمییەکانبوون لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە فەلەستین ڕوودەدات، سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەکردەوە عێراق لەگەڵ داگیرکردنی کەرتی غەززەدا نییە و بەپێویستی دەزانێت هەوڵەکان لەوپێناوەدا کۆتاییان پێ بهێنرێت.

هەروەها داوای لە یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی ئەو وڵاتانە کرد هەڵوێستێکی ڕوون دژ بەو ئابڵوقە بەسەردا سەپێنراوەی کەرتی غەززە نیشانبدەن و هاوکاری بکەن لە کردنەوەی دەروازەی ڕەفح بۆئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە فەلەستینییەکان لە ناوچەکەدا و بەڕوونی دژی سیاسەتی دوورخستنەوەی خەڵکی غەززەبن بۆ بیابانی سینا لە وڵاتی میسر.

سەرلەنوێ نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد
پێشت سەرلەنوێ نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد
شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
دواتر شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار