وێنە….ئیسرائیل ماڵە چۆڵەکانی غەززە بۆردومان دەکات



فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ماڵەکانیان لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران، زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەردەوام بەسەر ئاسمانی کەرتی غەززەدا دەسوڕێنەوە، بۆردومانی دەکەن.

لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆمبێکی چێنراو بەر ماڵی بنەماڵەی ڕەملاوی لە شەقامی جەلا کەوت و بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس کوژران و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەزەندەکردنی یەک ملیۆن فەلەستینی لە کەرتی غەززە، لە حەوت ڕۆژی یەکەمی ململانێکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاوارە بوون کە دەزگای جیهانی بە “کارەسات” وەسفی کردووە.

سەرچاوە: Al Jazeera

 

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
پێشت ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
بایدن: داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیە، نەهێشتنی حەماسیش پێویستییە
دواتر بایدن: داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیە، نەهێشتنی حەماسیش پێویستییە
ەیوەندیدار