ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری



وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هاتووە، “سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تا ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تا ١٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان”.

هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای بەرواری دیاریکراوەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت و مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت.

شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
پێشت شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
وێنە….ئیسرائیل ماڵە چۆڵەکانی غەززە بۆردومان دەکات
دواتر وێنە….ئیسرائیل ماڵە چۆڵەکانی غەززە بۆردومان دەکات
ەیوەندیدار