بایدن: داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیە، نەهێشتنی حەماسیش پێویستییە



جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، داگیرکردنەوەی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە “هەڵەیەکی گەورەیە”، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، “نەهێشتنی بزووتنەوەی حەماس پێیوستییە”.

بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بەشداری لە شەڕی ئێستای نێوان حەماس و ئیسرائیل ناکەن.

ڕوونیکردەوە، ” ئیسرائیل باشترین هێزی شەڕکەری هەیە… گرەنتی ئەوەتان پێدەدەم کە هەموو  پێویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین”.

لە لایەکی دیکەوە بایدن جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە “مەترسی تیرۆریزم زیاد دەکات” لە ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ناوخۆ و FBI ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن و دڵنیابوونەوە لە ڕێگریکردنی هێرشەکان.

بایدن لە کاردانەوە بە کوژرانی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی “لافاوی ئەقسا” کە لەلایەن لیواکانی قەسامەوە ئەنجامدرا، بەرگری لە کوشتن و بریندارکردن و ئاوارەبوونی هەزاران مەدەنی فەلەستینی ئیسرائیل کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چەکدارانی حەماس لە پشت هاوڵاتیانی مەدەنی خۆیان حەشارداوە… دڵنیام ئیسرائیلییەکان هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان نەکوژن”.

سەبارەت بە بوونی زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس لە غەززە لەژێر گەمارۆدا کە نیوەیان منداڵن، بایدن وتی، “لەگەڵ میسرییەکان قسە دەکەین بۆ ئەوەی منداڵ و ژنان لەو ناوچەیە دەربهێنین… بەڵام کارێکی قورسە”.

وێنە….ئیسرائیل ماڵە چۆڵەکانی غەززە بۆردومان دەکات
پێشت وێنە….ئیسرائیل ماڵە چۆڵەکانی غەززە بۆردومان دەکات
هۆکاری نەناردنی پارە بە پێی یاسای بودجە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت
دواتر هۆکاری نەناردنی پارە بە پێی یاسای بودجە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار