وادەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب راگەیەندرا



وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغداد ٧٠٠ ملیار دیناری دووەم بۆ مووچە رەوانە دەکات و ئەوانیش وەک وەزارەتی دارایی دەست بە ئامادەكارییەكان دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨،

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە رووداوی راگەیاند:” ئومێد دەکەین هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت، هەروەها رۆژی چوارشەممەی داهاتووش وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی رابردوو لەبەر ئەوەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە رەێگەی سێ بانکەوە خرایە سەر هەژمارەکەمان رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایاند، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت”.

سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەی هەژماری من بۆ مووجەخۆرانی هەرێمی کوردستان وتیشی: تاوەکو ئێستا ٧٧ هەزار کەس هەژمارەکەیان دروستکردووە لە رێگەی سێ بانکەوە ئێستا تەنها لە پارێزگای هەولێرە. بەڵام کردنەوەی هەژمارەکە زۆرەملێیە و دەبێت هەموو فەرمانبەران ئەو هەژمارەیان هەبێت.

هۆکاری نەناردنی پارە بە پێی یاسای بودجە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت
پێشت هۆکاری نەناردنی پارە بە پێی یاسای بودجە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت
“بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا سوود لە رووناکی پەنجەرە وەربگرن و گلۆپی زیاد بکوژێننەوە”
دواتر “بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا سوود لە رووناکی پەنجەرە وەربگرن و گلۆپی زیاد بکوژێننەوە”
ەیوەندیدار