ئەفسەرێكی هاتووچۆ: یان دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرن یان قوتابخانە حکومیەکان بکەنەوە



ئەفسەرێكی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حکومەت ئەم بێ منەتیە بەرامبەر بە موچەخۆرەکانی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و دەشڵێت: “دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکان جمەی دێت و قوتابخانە حکومیەکانیش داخراون و منداڵەکانمان بە بەرچامانەوە ببنە قوربانی بازرگانی بە پڕۆسەی خوێندنەوە”.

بەهمەن عەبدوڵڵا، ئەفسەری هاتووچۆی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك سەبارەت بە بایكۆتی مامۆستایان و داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، پرۆسەی خوێندن لە خراپترین دۆخیدایە بەرپرسانی بواری پەروەردە تەنها خەمی کورسیەکانی خۆیانە و کات بەڕێ ئەکەن و هیچ ئیزافەیەکیان نیە بۆ سیستەمی پەروەردە.

دەشڵێت: “بایکۆت چارەسەری هیچ شتێکی نەکرد، ناکرێ بەبەرچاومانەوە منداڵی خواپێداو و بەرپرس دەوام بکات و دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکان جمەی دێت و قوتابخانە حکومیەکانیش داخراوە و منداڵەکانمان بە بەرچامانەوە ببنە قوربانی بازرگانی بە پرۆسەی خوێندنەوە بۆ ئەوەی قوتابخانە ئەهلیەکان پارەی زیاتر پەیدا بکەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، یان ئەوەتا دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرن یان دەرگای قوتابخانە حکومیەکان بکەنەوە و چیتر وەکو باوکێک لەژێر ناوی هەر بیانویەک بێت پشتگیری بایکۆتی مامۆستیان ناکەم و پێویستە هەموو لایەک هەڵوێستی هەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “پێویستە حکومەت ئەم بێ منەتیە بەرامبەر بە موچەخۆرەکانی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت، ئەوەی ئەگوزەرێ جگە لە ململانێی سیاسی هیچتر نیە و هەموو حیزبەکان بەرپرسن لە دۆخی خەڵک. ئەم دۆخە ئاوا بەردەوام نابێت و زۆربەی بێدەنگیەکان کارەساتی گەورەی بەدواوە بووە”.

سبەینێ لەم ناوچەیەی هەرێم نەوت دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ لەم ناوچەیەی هەرێم نەوت دابەشدەکرێت
سێ کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە گورچیلەوە دەستگیرکران
دواتر سێ کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە گورچیلەوە دەستگیرکران
پەیوەندیدار