سێ کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە گورچیلەوە دەستگیرکران



نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان بڵاویکردەوە، سێ کەسیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ بەتایبەت( گورچیلە) دەستگیرکردووە، کە دوانیان ئەندامی باندێکی گەورەن،

نوسینگەکە بڵاویشیکردەوە، ئەمڕۆ (٢٠٢٣/١٠/١٥) لە چوارچێوەی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانمان بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەت بازرگانیکردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ (گورچیلە)، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی شوێنی تۆمەتباران، دەستە (مەفرەزە)ی تایبەتی نوسینگەکەمان توانیان تۆمەتبارانی داواکراو هەریەک لە (ب . ع .خ) بەڕەگەز (کورد) و (ز . م . ا) بەگەز (کورد) و (ع. ف. ح) بەڕەگەز (عەرەب) لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیربکەن، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون بەپێی مادەی (٥) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی بازگانیکرد بە مرۆڤ ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠١٢)، گەڕان و لێکۆڵینەوە بەدوای تۆمەتبارانی تری ئەندام لەم باندە بەردەوامە.

بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە بەپێی یاسا لەهەرێمی کوردستان قەدەغەیە و هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی ئەو دیارەدەیە یان ئەو جۆرە بازرگانییانە توندتر کراوە.

ئەفسەرێكی هاتووچۆ: یان دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرن یان قوتابخانە حکومیەکان بکەنەوە
پێشت ئەفسەرێكی هاتووچۆ: یان دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرن یان قوتابخانە حکومیەکان بکەنەوە
“پێویستە نرخی دۆلار بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە”
دواتر “پێویستە نرخی دۆلار بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە”
ەیوەندیدار