“پێویستە نرخی دۆلار بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە”



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار و بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە تێیدا هاتوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی لیژنە لاوەکییەکان لەبارەی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی و بانکە ناحکومییەکان و سیاسەتی نەقدی لە وڵاتدا کۆبووەوە و داوای هەرچی زوو جێگیرکردنی نرخی دۆلار دەکات.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە ئابوری و باج کردوە لەگەڵ دۆزینەوەی ڕێگایەکی کرداری بۆ بون بە چاودێری بەسەر دەزگاکانەوە بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە سەقامگیری دارایی و بانکی و سیاسەتی نەقدی.

لیژنەی دارایی گفتوگۆی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی دۆلاری بەرامبەری دیناری عێراقی و چەند ڕێکارێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار و بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە کرد.

لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندنی کرد بۆ سیاسەتی بانکی ناوەندی و بانکە ناحکومییەکان و ڕۆڵی بانک لە بابەتە داراییەکان و ئاڵەنگارییەکانی سیاسەتی نەقدی و چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکان.

نرخی دۆلار ڕۆژانە ناجێگیرە، بەجۆرێک لە دوکەڵێک دەچێت لەهەرکاتێکدابێت ئاگرێکی گەورەی لێ بکەوێتەوە، هۆکارەکەش بەپێی بۆچوونی شارەزایان و چاودێرانی دارایی، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی قاچاخانی دۆلارە لە عێراق، کە وەک مافیایان لێهاتووە و بازاڕی دۆلاریان لە عێراق کۆنتڕۆڵ کردووە.

سێ کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە گورچیلەوە دەستگیرکران
پێشت سێ کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە گورچیلەوە دەستگیرکران
ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێكی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێكی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار