11 کامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” لە چوار ڕێگای سەرەکی دەخرێنەکار



لەمڕۆوە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە چوار ڕێگای سەرەکی هەولێر دەخرێتەکار و لە 22ی مانگیشەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، لەمڕۆوە تاکو 21ی ئەم مانگە سەرجەم کامێرە جێگیرەکانی چاودێری خێرایی لەسەر ڕێگاکانی (هەولێر-گەزنە)، (هەولێر-مەخمور)، (هەولێر-موسڵ) و (هەولێر-کەرکوک) بەکاردەخرێن.

ڕاشیگەیاند مەبەست لە بەکارخستنی کامێراکان بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر ڕێگاوبانەکان و پابەندکردنی شوفێران بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو لەسەر شەقام وڕێگاوبانەکان.

ئەوەشیخستەڕوو کە خستنەکاری کامێراکان تاکو 21ی 10 بۆ تاقیکردنەوەیە، بەڵام لە 22ی مانگەوە،دەست دەکەن بەتۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات لە پێناو “پاراستنی خۆتان وئازیزانتان و سەروماڵتان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەو خێراییەی کە بە هێماکانی هاتوچۆ دیاریکراوە”.

ئیسڕائیل پلانرێژی بۆ “نەهێشتنی حەماس”دەکات
پێشت ئیسڕائیل پلانرێژی بۆ “نەهێشتنی حەماس”دەکات
ئەوەی پێویستە لەسەر حزبوڵڵا بیزانیت چییە؟
دواتر ئەوەی پێویستە لەسەر حزبوڵڵا بیزانیت چییە؟
ەیوەندیدار