جیاوازی نێوان دوو وێنە دۆخی غەززە لە شەواندا دەخاتە ڕوو



دوو وێنە کە لە بۆشایی ئاسمانەوە گیراون، ئەوە دەخەنەڕوو کە غەززە لە تاریکییەکی دژواردا ژیان بەڕێدەکات بەهۆی بچڕانی تەزووی کارەبا.

 

ڕۆژنامەی “گڵۆبال تایمز”ی چینی دوو وێنەی بڵاوکردووەتەوە کە تاریکی باڵی بەسەر گەززەدا کێشاوە دوای بڕیاری بچرانی کارەبا لەو کەرتە وەک گەمارۆیەک بۆ سەری.

 

سەرچاوەی ئەو دوو وێنەیە سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی داتا گەورەکانە، کە بنکەکەی لە پەکینە.

 

لە یەکەم وێنەیدا کە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە گیراوە لە ١٤ی ئەیلول، واتە سێ هەفتە بەر لە هەڵگیرسانی شەڕ، زۆرترین چڕبوونەوەی ڕووناکی کەرتی غەززە لە بەیت لاحیا و بەیت حانون لە باکوورەوە تا ڕەفەح لە باشوور بەدی دەکرێت.

 

بەڵام لە وێنەی دووەمدا، کە لە ١٢ی ئۆکتۆبەر، لە ڕۆژی پێنجەمی شەڕەکەدا گیراوە، نزیک ناوچەکە نغرۆی تاریکی بووە.

 

ڕۆژنامە چینییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کەرتی غەززە کە یەکێکە لە چڕترین ناوچەکانی جیهان، لە شەواندا بە تەواوی دەچێتە دۆخی تاریکییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، جیاوازی نێوان ئەو دوو وێنەیە تیشک دەخاتە سەر ئەو بارودۆخە سەختەی ژیان کە دانیشتوانی کەرتی غەززە تووشی بوون.

 

پێشتر یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بڕینی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی بۆ غەززە ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی گەمارۆیەکی هەمەلایەنە بۆ سەر دانیشتوانی کەرتی غەززە، لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.

تورکیا لە پەلامارەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
پێشت تورکیا لە پەلامارەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین چۆن سەریهەڵدا؟
دواتر شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین چۆن سەریهەڵدا؟
ەیوەندیدار