تورکیا لە پەلامارەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە



ئامارەکان، ئەوە دەخەنە ڕوو کە تورکیا لە ماوەی ١٠ رۆژی بۆردوومانەکانی دا زیاتر لە ٢٥٠ شوێنی لە ڕۆژئاوا بۆردوومان کردووە.

 

بە گوێرەی ئامارەکانی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی پێگەی نۆرس پرێس، تورکیا لەماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا ٢٦٤ شوێنیان لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج.

 

بە گوێرەی ئامارەکان شوێنە بەئامانجکراوەکان بەسەر ٢٩ شوێنی ژێرخان و ١٨٥ شوێنی نیشتەجێبوون و ٣٨ شوێنی سەربازیدا دابەشکراون، کە ٢٥یان دەگەڕێنەوە بۆ هێزەکانی حکومەت و ٧ زەوی کشتوکاڵی و ٣ کارگەی پیشەسازی و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکیش بەئامانج کراون.

ئەم شوێنانە بە ٣٥٦ هێرش کراونەتە ئامانج، کە ٢٦٧ هێرشیان بە تۆپ و چەکی قورس، ٢٥یان بە فڕۆکەی سەربازیی و ٦٤یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون.

لەماوەی ١٠ رۆژی هێرشەکانی تورکیادا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ٩ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و ١٥ی دیکەش برینداربوون، هەروەها ٣٩ شەڕڤان شەهید بوون و ٣٤ی دیکەش برینداربوون.

ئەمریکا، دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست
پێشت ئەمریکا، دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست
جیاوازی نێوان دوو وێنە دۆخی غەززە لە شەواندا دەخاتە ڕوو
دواتر جیاوازی نێوان دوو وێنە دۆخی غەززە لە شەواندا دەخاتە ڕوو
ەیوەندیدار