پڕۆژەی ڕێرەوی ھاتووچۆی تایبەت بە نابینایان جێبەجێدەکرێت



پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، بۆ کار ئاسانیکردنی هاتووچۆی نابینایان لەسەرجەم شەقامەکان.

لە بڵاوکراوەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، لەپێناو پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەمەجۆر بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، بە پێی ستانداردی جیھانی لە هەفتەی داهاتوودا دەستدەکرێت بە پڕۆژەی دانانی ڕێرەوی ھاتووچۆی تایبەت بە نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا ڕێڕەوی هاتووچۆی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، و سەرجەم شوێنەکانی گرتۆتەوە، بەتایبەت شوێنە گشتییەکان و شەقامەکان، ئەمەش بۆ زیاتر گرنگیدان بەو کەسانە و پارێزگاریکردن لە سەلامەتییانە لەکاتی هاتووچۆدا،

عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەنرخی 132 هەزار ڕاگەیاند
پێشت عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەنرخی 132 هەزار ڕاگەیاند
کۆشکی ڤێرسای و پارکەکەی داخرا
دواتر کۆشکی ڤێرسای و پارکەکەی داخرا
ەیوەندیدار