بەریتانیا بڕیارێکی نوێ بۆ پەنابەران دەردەکات



سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، بەریتانیا بەنیازە جارێکی دیکە پەناخوازان بگوازێتەوە بۆ کەشتیی “بەیبی ستۆکهۆڵم”.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، زانیاریی نوێی لەسەر ڕەوشی پەنابەرانی بەریتانیا بڵاوکردەوە، ” وێڕای هەبوونی چەندین گرفت، نەخۆشی و خەمۆکی کە توشی پەناخوازان بوویەوە لەسەر کەشتی بەیبی ستۆکهۆڵم، بەڕیتانیا بە نیازە جارێکی دیکە پەناخوازان لەسەر هەمان کەشتی نیشتەجێ بکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڕێنمایانەی لە نامەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەناخوازان لە بەریتانیا، لە ڕۆژی دووشەممە ٩ ی تشرینی یەکەمدا هاتووە، “لە ١٩ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە گواستنەوەی تەواوی پەنابەران بۆ سەر کەشتی”بەیبی ستۆکهۆڵم” دەکرێت و تێیدا نیشتەجێ دەکرێن، کە دەکەوێتە بەندەری دوورگەی پۆرتلاند سەر بە پارێزگای پۆرتلاند دۆرسێت، باکووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا”.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، وەزارەتەکە لە پەیامەکەیدا پشتڕاستی کردەوە کە کەشتیکە شوێنی نیشتەجێبوونە و ناوەندێکی دەستبەسەرکردن نییە، بەڵام چوونە ژوورەوە و دەرچوونی پەناخوازان لە شوێنەکە دەبێت “تۆمار بکرێت” بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان، ڕەنگە ناچاربن ژوورەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەش بکەن، ئەمەش بوونی پەرستارێک، وانەکانی زمان و چالاکییە وەرزشییەکان پشتڕاست دەکاتەوە کە لەلایەن خۆبەخشەکانی ناو کەشتییەکەوە بەڕێوەدەبرێن”.

بڕیارە دەسەڵاتداران تا ٥٠٠ پەناخواز بۆ مانەوە لە بەیبی ستۆکهۆڵم بگوازنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پەناخوازان دەترسن جارێکی دیکە بچنە ئەو کەشتییەوە، پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی ١١ی ئاب، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا کەشتییەکەی “بەیبی ستۆکهۆڵم”یان چۆڵکرد کە ٣٩ پەناخوازیی تێدابوو، دوای ئەوەی بوونی بەکتریای “لیجیۆنێلا”یان لە بۆرییەکانی ئاودا دۆزیەوە.

هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ گەڕاندنەوەی پەناخوازان بۆ “بەیبی ستۆکهۆڵم” هاوکات بوو لەگەڵ وازهێنانی لە بیرۆکەی گواستنەوەی ٢٤١ کەس بۆ مانەوە لە هۆتێل “ستراید پارک” لە شارۆچکەی لانێلی لە ڕۆژئاوای وێڵز، بەهۆی دژایەتیکردنی لەلایەن ئەنجومەنی ناوخۆیی و دانیشتوانی ناوچەکە.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، وەزارەتەکە بە نووسراوێک پشتڕاستکردنەوەیەکی ناردبوو کە لە پلانی گواستنەوەی پەناخوازان بۆ ئەو شوێنە کشاوەتەوە، لە ترسی پەرەسەندنی گرژییەکان لە کۆمەڵگەی ناوچەکەدا.

هاوکات بەپێی ئەو بەدواداچونەنای کە دەزگای لوتکە کردویەتی، گواستنەوەی هەزاران کۆچبەر بۆ نیشتەجێبوون لە کەشتییە جەنگییەکان و شوێنە سەربازییەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشارەکانە لەسەر باجدەران.

لە کاتێکدا لە ڕاپۆرتی وەرگرتنەوەی دەریادا بە پێچەوانەوە هاتووە و شارەزایان دەڵێن “بە دڵنیاییەوە بەیبی ستۆکهۆڵم تێچووی زیاتری دەبێت، بۆیە جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە نێوان ئەو و هۆتێلەکاندا نابێت”

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەخشندەترین خەمڵاندنیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە، پاشەکەوتی ڕۆژانە لەسەر پارەی هۆتێلەکە کە ٥.٦ ملیۆن پاوەندە، بەڵام لە ڕاستیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێچوونانەی دیکە کە تا ئێستا هەژمار نەکراوە، پاشەکەوتکردن بۆ تێچووی زیادە سودی نەبێت.

سوپای ئسیرائیل،”نازانین گیراوەکانمان لەکوێن و کەسیانمان ئازاد نەکردووە”
پێشت سوپای ئسیرائیل،”نازانین گیراوەکانمان لەکوێن و کەسیانمان ئازاد نەکردووە”
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار