مرۆڤ و کارەساتە سروشتییەکان بەروبوومە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان بەرەو نەمان دەبەن



 

لە ماوەی ٣ دەیەدا، ٣.٨ ترلیۆن دۆلار زیان بەر بەرووبوومە کشتووکاڵییەکان کەتووە بەهۆی کارەساتی مرۆیی و سروشتییەوە.

 

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات؛ کارەساتە سروشتی و دروستکراوەکانی مرۆڤ لە ماوەی سێ دەیەدا، بە بڕی 3.8 ترلیۆن دۆلار زیانی بە بەروبوومە کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەکان گەیاندووە.

 

ئاشکراشیکردووە؛ جیهان ساڵانە نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی پێدەگات، کە دەکاتە ٥٪ی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵی جیهانی بەهۆی ئەو هەنگاوە خراپانەی کە مرۆڤ دەرهەق بە ژینگەو سروشتەکەی دەیگرێتە بەر، وێڕای ئەو زیانانەی بەهۆی کارەساتە سروشتییەکان دەکەونەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، کارەساتەکانی وەک لافاو و وشکەساڵی و بڵاوبوونەوەی مێروو و نەخۆشی و جەنگ بوونەتە هۆی زیانێکی زۆر کە ساڵانە بە بەهای 123 ملیار دۆلار لە بەرهەمهێنانی خۆراک دا خەمڵێنراوە و ئەم زیانە بەردەوامی هەبووە بەو رێژەیە لە نێوان ساڵانی 1991 تا 2021.

 

بەپێی ئەو خەمڵاندنانە، بڕی ئەم زیانانە بەس بوون بۆ ئەوەی ساڵانە نیو ملیار کەس خۆراکیان پێ بگات گەر مرۆڤ و سروشت هۆکار نەبوونایە بۆ ئەو سەرهەڵدانی سەدان کارەساتی سروشتی.

 

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت؛ بەهۆی ئەم کارەساتانە، جیهان 40 ملیۆن تۆن بەرهەمی سەوزە و میوەی لەدەستداوە، هەروەها 16 ملیۆن تۆن گۆشت و هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکانیشی لەدەستداوە.

 

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، بۆی دەرکەوتووە کە وڵاتانی داهات نزم و مامناوەندی نزم، زیانێکی تاڕادەیەک زیاتریان بەخۆوە بینیوە، کە بە تا 15%ی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵییان مەزەندە دەکرێت.

بەهۆی پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل هێرشکرایە سەر ماکدۆناڵدز
پێشت بەهۆی پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل هێرشکرایە سەر ماکدۆناڵدز
موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل دەکات
دواتر موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل دەکات
ەیوەندیدار