نرخی نەوت بەرزبووەوە



بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی ٥٩ سەنت بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٧ دۆلار و ٦٩ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ هەینی ٥٩ سەنت بەرزبووەتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی زیاتر بەرزببێتەوە.

لە ماوەی ڕابردودا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەم ساڵدا کە ٩٧ بدۆلاری تێپەڕاند ئەوەش دوای ئەوە هات سعودیە و ڕوسیا بڕیاریاندا تا کۆتای کانونی یەکەمی ئەمساڵ ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە.

موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل دەکات
پێشت موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل دەکات
لە پەرلەمانی عێراقەوە تاوتوێی ڕەوشی غەززە دەکرێت
دواتر لە پەرلەمانی عێراقەوە تاوتوێی ڕەوشی غەززە دەکرێت
ەیوەندیدار