لەناو منداڵان سکچوون سەریهەڵدایەوە و نزیكەی هەزار حاڵەت تۆماركرا



لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبوونەوە تۆمارکراون.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا 965 حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە لەو نەخۆشخانەیە تۆمارکراون.

سامان شێخ لەتیف بۆ (خەڵك) ڕوونی كردەوە، لە رێکەوتی 1.9.2023 تاوەکو 30.9.2023 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 15 هەزار و 950 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و دوو هەزار و 553 منداڵیش خەوێندراون.

ڕاشیگەیاند، هەر لەو مانگەدا 443 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 234 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 331 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 250 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 186 منداڵیش لە بەشی نەبەكام داخڵكراون.

 

دەوامی فەرمانبەران درێژكرایەوە و كرا بە سێ‌ شەفت
پێشت دەوامی فەرمانبەران درێژكرایەوە و كرا بە سێ‌ شەفت
ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە
دواتر ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە
ەیوەندیدار