ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە



جەنگی یەك هەفتەیی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل بۆتە هۆی كوژرانی زیاتر لە 3 هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 12 هەزار كەس.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسڕائیلەوە تا ئێستا 1799 كەس كوژراون و زیاتر لە 6388 كەس بریندار بوون لە غەززە، هاوكات لە كەناری ڕۆژئاوا 44 كەس كوژراون و 700 كەس بریندارن.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا نزیكەی 250 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی كەناری ڕۆژئاوا ئەوەش تەنها لەماوەی ئەمڕۆدا.

لیواکانی قەسامی باڵی سەربازی حەمماس ڕایگەیاندووە، لە کاردانەوە بە ئاوارەبوون و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل بە ٥٠ مووشەک شارۆچکەی “سدێرۆت” بۆردومان دەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تەندروستی ئیسڕائیل بەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، كە ژمارەی كوژراوەكانیان بەهۆی بۆردومانی حەمماسەوە گەیشتۆتە 1300 كەس و زیاتر لە 5 هەزار كەسیش بریندار بوون.

لەناو منداڵان سکچوون سەریهەڵدایەوە و نزیكەی هەزار حاڵەت تۆماركرا
پێشت لەناو منداڵان سکچوون سەریهەڵدایەوە و نزیكەی هەزار حاڵەت تۆماركرا
جۆرج بوش چارەنووسی ئیسڕائیل ئاشكرادەكات
دواتر جۆرج بوش چارەنووسی ئیسڕائیل ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار