جۆرج بوش چارەنووسی ئیسڕائیل ئاشكرادەكات



 

جۆرج بوش-ی كوڕ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر شەڕی بەردەوامی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیاند و وەك خۆی دەڵێت: “پێشبینی داهاتوویەکی گەش ناكات بۆ ئیسڕائیل”.

جۆرج بوش لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، كە ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندووە، “پێویستە پشتگیری ئیسرائیل بکەین بەبێ هیچ بیانوویەک و زەمانەتێک، چونكە ئەمە هێرشێکی بێ ئیستفزازی چەكداران بوو، کە ئامادەن خەڵکی بێتاوان بکوژن بۆ گەیشتن بە ئامانجێک”.

وتیشی، “حەمماس ڕێکخراوێکی سیاسییە، کە ڕەنگدانەوەی زۆرینەی فەلەستینییەکان نییە، پێت سەیر نەبێت ئەگەر ئیسڕائیل هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە خۆی بگرێتەبەر”.

بوشی كوڕ وتویەتی، “دۆخەكە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سەخت و بێزراو دەبێت و بە تەواوی دڵنیام، کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 300 هەزار سەربازی یەدەگ بانگهێشتکراون، ڕەنگە زۆربەیان نەتوانن دەمانچە بتەقێنن، زیانگەیاندنیشیان زۆر قورس دەبێت بۆ سەرۆک وەزیران (بنیامین ناتانیاهۆ)، بەڵام دەبێت ئەو کارە بکات، کە دەبێت بیکات.

بوش دەشڵێت: “ئایندەی نزیکی ئیسرائیل زۆر گەشاوە دەرناکەوێت، بەتایبەتی ئەگەر ئایندە لەپاڵ حەمماس بێت، بەڵێ دۆخەكە زۆر پشێو و ئاڵۆز دەبێت”.

ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە
پێشت ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە
هەڕەشەی بڕینی 700 ملیارەكەی مووچە دەكرێت
دواتر هەڕەشەی بڕینی 700 ملیارەكەی مووچە دەكرێت
ەیوەندیدار