یەکەم گروپی چەکداری عێراق ئامادەن بڕۆن بۆ فەڵەستین



یەکەم گروپی چەکداری لە عێراق ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ڕۆستن بەرەو فەڵەستین و شەڕکردن لە دژی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، گروپێکی چەکداری عێراقی بەناوی ( ئینتیفازەی شەعبانییەی پیرۆز) ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ناردنی چەکدارەکانیان بۆ فەڵەستین و شەڕکردن لەبەرامبەر سوپای ئیسرائیل.

گروپەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، “لەپیناو سەرکەوتن بەسەر داگیرکەر و سوپای زایۆنیدا، ئێمە ئامادەین بچین بۆ غەززە و ڕووبەڕووی هێزی داگیرکەری ئیسرائیل ببینەوە”.

شایەنی باسە، ئەمە یەکەم گروپە لە عێراق بە ئاشکرا ئامادەیی خۆی نیشانبدات بۆ پاڵپستیکردن لە فەڵەستین، و چەکدارانی حەمماسی فەڵەستینی،

لە ٧ ئۆکتۆبەرەوە حەمماسی فەڵەستینی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئێمە لە شەرداین و دڵنیابن سەردەکەوین،

تا ئێستا شەڕو پێکدادان لە فەڵەستین بەردەوامە و هەزاران کەسیش لە هەردوولا کوژراون و برینداربوون، هاوکات سەدان هەزاری دیکە بێ ماڵ و حاڵ بوون.

پارکی ئازادی و هەواری شار نۆژەن دەکرێنەوە
پێشت پارکی ئازادی و هەواری شار نۆژەن دەکرێنەوە
نرخی دۆلار لە داخستنی بازاردا بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار لە داخستنی بازاردا بەرزبووەوە
ەیوەندیدار