ئەندامێکی لیژنەی نەوت: نابێت سازش بۆ تورکیا بکرێت



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ لایەنێك مافی سازشکردنی لەو سزا داراییەی نییە کە دادگای پاریس لە دۆسیەی نەوتدا بەسەر تورکیای سەپاندووە.
باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، عێراق دەتوانێت لە دوسێی ئابووری و هەناردەکردنی ئەو نەوتەی لە تورکیاوە دەڕوات فشار بخاتە سەر ئەنقەرە.

ئاماژەشیدا بەوەی عێراق دەتوانێت ڕێگەی جێگرەوە بۆ ئەو نەوتە بدۆزێتەوە کە لە تورکیاوە هەناردەی دەکات، یاخود دەتوانێت لە پاڵاوگەکانی ناوخۆدا بەکاریبهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ناوخۆیی و ئەوەشی کە لێی زیاد دەبێت هەناردەی بکات.

غرێباوی ڕاشیگەیاند دادگای پاریس سزای ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەسەر تورکیادا سەپاند، لەبەرامبەر پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە ساڵی 1973 لەگەڵ عێراق واژۆی کردووە.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە پێشتر نرخی گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت بە 1.25 دۆلار دەستنیشانکرابوو، بەڵام تورکیا دوای ڕێككەوتنی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخەکەی بۆ 3.5 دۆلار بەرزکردووەتەوە.

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشیکردەوە لەوەی هیچ لایەنێك مافی نییە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەندێك دەستکەوت، سازش لەو سزا داراییە بکات کە دادگای پاریس بەسەر تورکیای سەپاندووە.

ئێران لە کوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندایە؟
پێشت ئێران لە کوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندایە؟
ڕەئیسی و بن سەلمان یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
دواتر ڕەئیسی و بن سەلمان یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار