ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکرێت



وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین سوپای ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فسفۆڕ تۆمەتبار دەکات کە لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەزە و لەکاتی هێرشەکانیدا بەکاریهێناون.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ئاماژەی بەوەکردووە، “سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی بەکارهێنانی چەکی فسفۆڕەوە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەیە بەکار بهێنرێت بۆردومانی باکوری شاری غەززەی کردووە.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێشتا ئیسرائیل وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی نەداوەتەوە و تا ئێستاش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرت غەززە بەردەوامییان هەیە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە دەستی پێ کردووە.

لایخۆیەوە، ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکات هێرشەکانی ئەوان لە وەڵامی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسدایە کە لەژێر ناوی “زریانی ئەقسا”دا کردییە سەر چەند شارو شارۆچکەیەکی ئیسرائیل.

مەسرور بارزانی: شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕین
پێشت مەسرور بارزانی: شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕین
سوپای تورکیا برادۆست تۆپباران دەکات
دواتر سوپای تورکیا برادۆست تۆپباران دەکات
ەیوەندیدار