مەسرور بارزانی: شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕین



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی “هەژماری من”ی ڕاگەیاند کە سیتمێکی ئەلیکترۆنییە و لەو ڕێیەوە مووچە بە فەرمانبەران دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە خستنەگەڕی سیستمی “هەژماری من”ی ڕاگەیاند و بڕیارە لە ئایندەشدا دهۆك و سلێمانیش بگرێتەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 3ی ئەیلولەوە دەستکراوە بە کردنەوەی “هەژماری من” بۆ فەرمانبەران و تا ئێستا 65 هەزار کەس تۆمارکراون، ئەویش دوای ئەوەی پرۆژەکە بە سەرکەوتوویی قۆناغی تاقیکردنەوەی تێپەڕاند.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو سیستمە، ئاسانکاری بۆ پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی دەکات و پلانیشیان هەیە لە ئایندەدا کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە.

سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا سێ بانک هاتوونەتە نێو پرۆژەکەوە و گفتوگۆش لەگەڵ چەند بانکێکی دیکە بەردەوامەوە.

دوای کردنەوەی “هەژماری من” فەرمانبەران کارتی بانکییان پێ دەدرێت و مانگانە لە بری کاش، مووچەکانیان دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن لە ڕێی کارتەکەوە پارەکانیان بەکاربهێنن یاخود رایبکێشن.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند ئەم سیستمە زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگرتن لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە و مووچەش لەکاتی خۆیدا دەدرێتە فەرمانبەران.

هەروەها وتی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا کە بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بکرێت، گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق و بانکی ناوەندیش کردووە و لە ئەگەری سەرکەوتنیدا لە سەرتاسەری عێراقدا پەیڕەو دەکرێت.

 

مامۆستایانی وانەبێژ: بایکۆت ناشکێنین
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ: بایکۆت ناشکێنین
ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکرێت
دواتر ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکرێت
ەیوەندیدار