سوپای تورکیا برادۆست تۆپباران دەکات



لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا ناوچەی برادۆستی تۆپباران کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆپخانەكانی سوپای توركیا چیاکانی خواكورك، گەڵی ڕەش و كەم كۆڕانیان لە برادۆست تۆپباران کرد.

سوپای تورکیا بە پاساوی بوونی پێگەکانی پەکەکە، بەردەوام ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان و تۆپباران دەکات.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامیان دەدات.

ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکرێت
پێشت ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکرێت
شەڕڤانان کوژرانی سەربازێك و سێ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
دواتر شەڕڤانان کوژرانی سەربازێك و سێ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار