سودانی و پوتن كۆبوونەوە



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای سەردانەكەی بۆ ڕوسیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە مۆسکۆ كۆبووەوە و داوای كرد هەنگاوی بەپەلە لەگەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی “هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر خاکی فەلەستین”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ سێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا كۆبووەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە مۆسکۆ”.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کە شاندی فەرمی عێراق و لایەنی ڕوسیای لەخۆگرتبوو، باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات كرا، هەروەها میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لە بوارە گرنگە جیاوازەکاندا، دیارترینیان فایلی وزە و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازییە نەوتییەکان، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر بوونی کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕوسیا لە عێراق.

هەرەبەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ كرا لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبوو، هەروەها باس لە پێشهاتە مەترسیدارەکانی ڕووداوەکانی ئێستای ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرا، وەک سەرۆک وەزیران هەڵوێستی پتەوی عێراقی لە بارەی پرسی فەلەستین دووپاتکردەوە، کە مافی گەلی فەلەستینە بۆ ژیان بە کەرامەت و دادپەروەرییەوە.

سودانی داوای لە ڕوسیا کرد، “هەنگاوی بەپەلە لەگەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی سەر خاکەکانی فەلەستین”.

سودانی وتویەتی، “عێراق پاڵپشتی ئاشتی و سەقامگیری دەكات لە جیهان تەنانەت بۆ ئۆكرایناش”.

لای خۆیەوە سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی بە قووڵایی ئەو پەیوەندییە مێژووییانە كردووە، کە هەردوو وڵاتی دۆست کۆدەکاتەوە و ڕایگەیاند، کەرتی وزە مەیدانێکی ئومێدبەخش و کراوەیە بەرەو هاریکاریی بەرهەمدارتر و کاریگەرتر.

پوتن پێشوازی لە بەشداری سودانی کرد لە شەشەمین دانیشتنی کۆڕبەندی هەفتەی وزەی ڕوسیا، کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت، وتیشی، “ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە پەرەپێدانی کەرتی وزە و نەوت و گاز”.

سەبارەت به ڕووداوەکانی ئەم دواییه، که له ناوچەکانی فەلەستین ڕوویاندا، پوتن ئاماژەی به جموجۆڵ و هەوڵەکان کرد، که دەدرێن بۆ ڕاگرتنی لێكەوتە ئەمنییه مەترسیدارەکان، که به ڕوونی پەرەیان سەندووە.

هاتووچۆ فێڵێكی شۆفێران ئاشكرادەكات
پێشت هاتووچۆ فێڵێكی شۆفێران ئاشكرادەكات
تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە مۆڵەتیان هەیە
دواتر تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە مۆڵەتیان هەیە
ەیوەندیدار