تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە مۆڵەتیان هەیە



وتەبێژی سەربازی لیواکانی ئەل قەسام، ئەبو عوبەیدە، دوا وادەی بە دانیشتوانی شاری ئەشقەلۆن دا بۆ ئەوەی پێش کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ شارەکە چۆڵ بکەن.

ئەبو عوبەیدە لە نوسینێکیدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە، “لە بەرامبەر تاوانی دوژمن کە ئاوارەکردنی گەلەکەمان و ناچارکردنی ماڵ و حاڵی خۆیان لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، وادەیەک دەدەین بە دانیشتوانی شاری داگیرکراوی ئەشقەلۆن کە پێش کاتژمێر ٥ بەجێبهێڵن چونکە دوای ئەو وادەیە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە،

لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی فەلەستین دا، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی یەکەمی 2023، سەرجەم فەرمانگەکانی دەروازەی رەفەح چۆڵکران دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بۆردومان کرا،

بەرەبەیانی شەممەی ڕابردوو، لیواکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە ناوی “گەردەلوولی ئەقسا” ئەنجامدا، کە شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و فڕۆکەخانەکان و قەڵاکانی ئیسرائیلیان کردە ئامانج، جگە لەوەی لەڕێگەی پەڕەگرادەوە چوونە نێو گەڕەکانی نزیک لە قودس، تەلەفزیۆن ئەڤیڤ، و ئەشدۆد، پاشان ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی “شمشێری ئاسن” وەڵامی دایەوە، لەو ماوەیەدا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فەڵەستین، و هەزاران مووشەکێک غەززەی کردە ئامانج و سەدان قوربانی لێکەوتەوە.

سودانی و پوتن كۆبوونەوە
پێشت سودانی و پوتن كۆبوونەوە
مەسرور بارزانی: دەبێت مووچەخۆرانی ھەرێمیش لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
دواتر مەسرور بارزانی: دەبێت مووچەخۆرانی ھەرێمیش لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
ەیوەندیدار