ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك بۆ ئەوانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێش و تەندروستێكی باشیان هەیە، ڕێجیمێكی وەرزی زستان و كۆتایی پایز دەخاتەڕوو.

د.كامەران ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕێجیمێكی وەرزی زستان و كۆتایی پایز دەخاتەڕوو بۆ ئەوانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێش و تەندروستێكی باشیان هەیە، كە بەشێوەی ڕۆژ و ژەمەكان خواردن و خواردنەوەكانی دیاریكردووە .

یەكەم ڕۆژ :
بەیانی :
۱ نانی تیری + دوو هێلكەی كوڵاو + ( ۱ ‌كوپ چا )
نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + یەك قاپ شلەی كولەكە یا باینجان یا فاسۆلیای سەوز
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + دوو شیش گۆشتی برژاو + ٢ شیش تەماتەی برژاو
دووەم ڕۆژ :
بەیانی :
١ قاپ ماست ( بێ سەرتوێژ ) + ( ۱ ‌كوپ چا )
نیوەرۆ:
دوو سێوی سەوز
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + یەك قاپ نۆكاو + دوو نانی تیری
سێەم ڕۆژ :
بەیانی :
دوو پەنیری سێگۆشە + ١ كووپ چا
نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱۲ كەوچك برنج + ۱ قاپ شلەی باینجان یان كولەكە
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ پاقلەی كوڵاو
چوارەم ڕۆژ :
بەیانی :
یەك هێلكەی كوڵاو + نیو نانی تیری + ( ۱ ‌كوپ چا )
نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + دوو شیش سینگی مریشكی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ا قاپ تەماتەی سورەكراو + نیو نانی تیری
پێنجەم ڕۆژ :
بەیانی :
شەش گوێز یا هەشت دەنك بادام + ( ۱ ‌كوپ چا )
نیوەرۆ:
دوو پڕتەقاڵ یا لالەنگی یا سێ خەیار
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ماسی برژاو
شەشەم ڕۆژ :
بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماست ( بێ سەرتوێژ ) + ( ۱ ‌كوپ چا )
نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + هەشت كەوچك برنج و شلەی سادە
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + نیو قاپ پاقلەی كوڵاو
حەوتەم ڕۆژ :
بەیانی :
۱ نانی تیری + دوو هێلكەڕۆن یا هێلكەی كوڵاو + ( ۱ ‌كوپ چا )
نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + دوو شیش سینگ یا گۆشتی برژاو + ا شیش تەماتەی برژاو
ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ا قاپ نیسكێنە
پێویستە ئەم خاڵانەش جێ بە جێ بكرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا :
۱ ـــ ڕۆژانە سێ جار میوە بخورێت : سەعات ( ۱۰ ی بەیانی ) و ( ۳ ی عەسر ) و ( ۹ی شەو ) : هەر جارەی میوەكە بەقەت قەباری ناوی دەستی مرۆڤەكە : سێو ، پرتەقاڵ ، هەرمێ ، كێوی یان دوو خەیار ، هەروەها لە كاتی برسیەتی یا بێهێزی یا گێژ بوون میوەیەكی تر بخورێت
۲ ـــ ڕۆژانە ۱۲ پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لە نێوان ژەمەكان و خواردنەوە یەك یان دوو پەرداخ ئاو نیو سەعات پێش ژەمی خۆراك ۰
۳ ـــ ئەگەر لە‌ نێوان ژەمەكان برسیت بوو : بۆت هەیە میوە یا سەوزە بخوێت ۰
٤ ـــ نابێت ئەم خوارنانەی خوارەوە بە هیچ جۆریك بخۆیت:
ـــ هەموو جۆرە شیرینیەك:پاقلاوە، برمە ، لوقمەقازی ، كێك ، پسكیت ، نوقوڵ ، نەستەلە ، كاستەر، محەلەبی.
ـــ ساردەمەنی یەكان :ئاسكریم، چلوورە ، مۆتا، دۆندرمە ، فالوودە.
ـــ بیبسی، كۆلا ،فانتا ، سێفن، شەربەت ، چپس ۰
٥ ـــ بە هێواشی نان بخۆ ، هەركاتێك شتێكی زیاترت خوارد : بۆ ماوەی ۱٥ دەقیقە وەرزش بكە .
٦ ـــ شەوان پێویستە پێش سەعات یانزە بخەویت ، زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پێش سەعات هەشتی و چارەكی بەیانی ۰
۷ ـــ ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەكی بەردەوام : ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو سەعات یان زیاتر : ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەكرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بكە ، هەروەها هەموو هەفتەیەك ماوەی یەك چارەك ڕۆژانە زیاتری بكە ۰
۸ ـــ لە میوەكان : مۆز و خورما مەخۆ ۰
۹ ـــ خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگە پێدراوە بە مەرجێك بێ شەكر یان كەم شەكر بێت ، شەوان دوای سەعات هەشت و نیو مەیانخۆرەوە ۰
۱۰ ـــ پێویستە زەڵاتە ( ۱۰ ــ ۱٥ دەقیقە ) پێش ژەمەكان بخورێت ، زەیت و ماێونیزی تێ نەكرێت ، بۆت هەموو جۆرە سەوزەیەكی تێ بكەیت لەگەڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سركە
۱۱ ــ ئەتوانیت بۆ ماوەی چوار هەفتە بەكاری بهێنت ۰
۱۲ ـــ ئەوانەی ژەمی بەیانی ناخۆن لانی كەم سێوێك یا پڕتەقاڵێك بخۆن ، هەروەها دەكرێت لە بری ژەمی نیوەڕۆ میوەیەك یا پیاڵەیەك بادەم بخورێت ، هەروەها ژەمی نیوەرۆ و ئێوارەش دەتوانرێت لە بری یەك بخورێن .
١٣ — لە بری گۆشتی برژاو یا سینگی برژاو دەتوانرێت بە كوڵاوی بخورێن .

زیاتر لە 2 هەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە
پێشت زیاتر لە 2 هەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە
خانووە دێرینەکانی شار لە چاوەڕوانی نۆژەنکردنەوەدان
دواتر خانووە دێرینەکانی شار لە چاوەڕوانی نۆژەنکردنەوەدان
پەیوەندیدار