زیاتر لە 2 هەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە



بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 2 هەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاریان كردووە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی بڵاوكردۆتەوە و بە پێی ئامارەكە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی 11ی 2022 لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2 هەزار و 532 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كەمانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 30 نەشتەرگەری هەرس و جگەر و 304 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 171 هەناوبینی كۆڵۆن و67 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و29 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە وهەروەها 91 سۆنەر و22 تیشك وسیتی سكان گیراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 59 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و16 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 13 هێڵكاری سورێنچك و 5 فراوانكردنی سورێنچك كراوە و هەروەها هەزار و 678 پشكنینی خوێنیش كراوە.

كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان ئاشكراكرا
پێشت كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان ئاشكراكرا
ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز
دواتر ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز
ەیوەندیدار