ڕێژەی خستنە بازاڕی دۆلار لە هەفتەیەکدا ئاشکرا کرا



بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی رابردوودا و بۆ ئەو چوار ڕۆژەی کە دۆلاری تێدا فرۆشتوە، ٧٥٥ ملیۆن و ٢١٩ هەزار و ٣٩٩ دۆلاری فرۆشتوە کە بە تێکڕای ڕۆژانە ١٩٣ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٣٢ دۆلار دەکات.

فرۆشی هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا هەشت کەمترە لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئەیلوول، بە تێکڕا ڕێژەی فرۆش ٢٥ ملیۆن و ٢٩ هەزار دۆلار کەمی کردوە، لەو ڕێژەیەش ١٦ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٩ ملیۆن و ٢٩ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.

بەرزترین ئاستی فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی چوارشەممە بووە کە ١٩٦ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ٩٦٢ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشی ڕۆژی دووشەممە بووە، کە ١٩٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ١٩٠ دۆلار بووە.

فرۆشی کاش لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧٣ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلار بووە، کە بە ڕێژەی ٪٧٠ کەمی کردووە بە بەراورد بە فرۆشی حەواڵە کە ٧٠١ ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و٣٦١ دۆلار بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار گرتووەتە بەر.

مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا بۆردومانی 145 ناوچەی مەدەنی كردووە
پێشت مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا بۆردومانی 145 ناوچەی مەدەنی كردووە
سەركردایەتی نوێی یەكێتی یەكەم ڕاگەیەنراوی بڵاوكردەوە
دواتر سەركردایەتی نوێی یەكێتی یەكەم ڕاگەیەنراوی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار