سەڵاحەدین بەهادین ڕەخنە لە پێشێلکارییەکانی حەماسی ئیسلامی دەگرێت



ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕەخنە لە چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی دەگرێت بەوەی یاسای شەرع و مافی کوژرا و دیلە ئیسرائیلییەکانیان پێشێل کردووە.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوو پەیامێکی دەربارەی هێرشەکەی حەماسی ئیسلامی بۆ سەر پێگە سەربازی و مەدەنییەکانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە کە لە هەندێك دیمەنی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت چەکدارە فەڵەستینییەکان سووکایەتی بە تەرمی کوژراو و دیلکەکان دەکەن.

دەقی پەیامەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەم شێوەیەیە:

خۆزگە ئیمانداران دڵنیا دەبوون لەو ڕاستیەی كەڕۆژی سەركەوتنیان هەردێ!! ، “الا ان نصراللە قریب”. خۆزگە فەلەستینیە چەوساوەكان لەكاتی سەركەوتندا سنووری یاسای شەرعی جەنگیان نە دەبەزاند ومافی كوژراو ودیلیان پێشێل نە دەكرد! خۆزگە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ حسابی ئەوەیان دەكرد كە فشاری ستەمی حەفتا ساڵەی داگیركاری وكوشتار و گەمارۆی زایۆنیزمەكان لە تەقینەوەیەكی وەك ئەمڕۆدا زۆر چاوەڕوان نەكراو نییە.

خۆزگە ئەوانەی داكۆكی لە ئاشتی دەكەن و دژی جەنگن، لە بیری ئەوەدابونایە كە ئاشتی لە كاتی ستەمكاریدا زیللەت و نەشیاوە، ئاشتی لەزەمینەی دادگەری و ئازادی و یەكسانكاریدا بەجێیە وبەرهەمدار..!!

“واخری تحبونها نصر من اللە وفتح قریب وبشر المؤمنین”.

عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدات
پێشت عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدات
مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی پەیامێکیان ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی پەیامێکیان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار