دەستەی وانەبێژانی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە



دەستەی مامۆستایان و وانەبێژانی سنوری پەروەردەی بەردەڕەش، لە وەڵامی هەڕەشەکانی بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردە ڕەش دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەکە ڕایدەگەیەنن، ئەو ترسان و تۆقاندن و هەرەشەی لابردن لە پیشەی مامۆستایی لە لایەن بەڕێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش و لایەنی حیزبی دەستهەڵات لە بەردەڕەش و قسەکانی بەڕێوبەر بە نا پەروەردانە دادەنێن و چەندین داواکارییان لەو بارەیەوە خستە ڕوو،

 

“ڕاگەیەنراوی دەستەی وانەبێژانی بەرەدەڕەش ”

بۆ حکۆمەتی هەرێمی کوردستان .

بۆ وەزارەتی پەروەردە .

بۆ مامۆستا و وانەبێژانی قوتابخانەکانی بەردەڕەش.

بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان .

ئێمە دەستەی مامۆستا وانەبێژەکانی سنوری پەروەرەدەی بەردەڕەش .

لە بارەی ئەو ترسان و تۆقاندن و هەرەشەی لابردن لە پیشەی مامۆستایی لە لایەن بەڕێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش و لایەنی حیزبی دەستهەڵات لە بەردەڕەش و قسەکانی بەڕێوبەر ،بەم خاڵانەی خوارەوە وەڵام دەدەینەوە

①مامۆستایانی وانەبێژ مامۆستای وەزارەتی پەروەردەن لە حکومەتی هەرێم ئەم هەڕەشانه دوورە لە یاسانی ڕێکارەکانی دەرکردنی مامۆستا ،ئەم قسانە دوورە لە ئەتەکێتی پەروەردەیی و هەستنەکردنە بە بەرپرسیارەتی پەروەردەی بەردەڕەش.

②ئەم بایکۆتکردنانە ئەنجامی بێ باکیتانە بەرامبەر ئەو هەموو ماندووبوونەی چەندین ساڵمانە بە پارەیەکی ناشایستە و کارنەکردنتان لەسەر کەیسی دامەزراندنمانە.

③ئەم بایکۆتە دەستی حیزبی و هیج لایەنێکی لە پشت نییە زۆربەی ئەوانەی بایکۆتیان کردیە لە حیزبی دەستهەڵاتی شارەکەن ،بەڵکو دەستی هەژاری و نەبوونی لە پشتە وە مامۆستا وانەبێژەکان خۆیان بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان دەدەن نەک حیزب و دەست.

④داوا دەکەین بە زووترین کات بەڕێوبەڕی پەروەردەی بەردەڕەش لە پۆستەکەی لابدرێت ،وە داوای لێبووردن بکات لە بەرامبەر ئەو تۆمەتە ناڕەوایەی دایتە پاڵ وانەبێژان .

⑤ئێمە لە بایکۆت کردن بەردەوامین لە پێناو بەدەست هێنانی بچووکترین مافمان .بە هەوڵی فەسلکردن ناتوان کەس ببەنەوە پۆڵەکان . وە تا خۆمان بڕیار لەسەر خۆمان نەدەین ناهێلین هیج لایەنێک هانمان بدات یان ببێتە دەمڕاستی ئێمە .

⑥ئەگەر ئەو هەڕەشانە ڕانەوەستێندرێن بەرامبەر هەموو ئەو هەڕەشانە لە هاوپیشەکانمان دەکرێ ، ناچارمان نەکەن پەنا ببەینه بەر دادگا و دەزگا ڕاگەیاندنەکان کە ئەو هەڕەشانە ئاشکرا بکرێن بە بەلگەوە .

ڕاگەیاندنی دەستەی وانەبێژانی ناڕازی بەردەڕەش .

7ی 10 ی2023

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە
شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل توندتر دەبێت
دواتر شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل توندتر دەبێت
ەیوەندیدار