پێشبینی کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە ئاشکرا دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە بەشێوەیەکی گشتی جێگیر و ئارامە، و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی خۆی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ هەینی 6– 10- 2023

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەى شەممە 7– 10- 2023

کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دا دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى

دهۆک : 30 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

سۆران : 29 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

 

سوریا: ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان دەستیپێکرد
پێشت سوریا: ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان دەستیپێکرد
نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزین دەچێت
دواتر نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزین دەچێت
ەیوەندیدار