وەزارەتی پەروەردە بەمشەوە پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مامۆستایان کرد و رایگەیاند، بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەهەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ ٥ ی ١٠ ڕۆژی جیھانی مامۆستایان و سبەی ٦ ی ١٠ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پرۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی قوتابیان و خوێندکاران.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە دەڵێت:”لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن”.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت:”بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەهەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن”.

کەی پەڵە دەدات؟
پێشت کەی پەڵە دەدات؟
نرخی مریشک لە بەرزبوونەوەدایە
دواتر نرخی مریشک لە بەرزبوونەوەدایە
پەیوەندیدار