نرخی مریشک لە بەرزبوونەوەدایە



نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان لەبەرزبوونەوەدایە و بەراورد بە مانگی رابردوو زیاتر لە 1000 دیناری چۆتەسەر، ئێستا یەک کیلۆ مریشک بە 3 هەزار و 800 دینارە.

نرخی مریشک ڕۆژ بەڕۆژ لەبەرزبوونەوەدایە و لە ئێستاشدا نرخی یەک کیلۆ لە سلێمانی لە نێوان 3 هەزار و 650 دینار بۆ 3 هەزار و 850 دینارە،

مریشک فرۆشێک لە سلێمانی بە خەڵک ی راگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی مریشک لە ماوەکانی ڕابردوودا، هەناردەکردنی بوو بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەتایبەت لەکاتی چلەی ئیمام حسێن،

لەبارەی گرانی نرخی ئێستایەوە ئەو مریشک فرۆشە ڕایگەیاند، لە ئێستادا کۆگاکان و دەواجنەکان بەتاڵن، هەندێکیشیان بە مەبەست مریشکەکان ناخەنە بازاڕەوە و بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق ڕەوانەی دەکەن، هەندێک جار بە نرخێکی زۆر کەمتر لەم نرخەی خۆمان دەیفرۆشن.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە، کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی سپی، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆش زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.

 

لە هەرێمی کوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.

ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان:

 

– هەولێر: 576 پەلەوەرخانە

– سلێمانی: 727 پەلەوەرخانە

– دهۆک: 344 پەلەوەرخانە

– هەڵەبجە: 35 پەلەوەرخانە

– گەرمیان: 158 پەلەوەرخانە

وەزارەتی پەروەردە بەمشەوە پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات
پێشت وەزارەتی پەروەردە بەمشەوە پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات
جارێکیتر نرخی دۆلار گەشتەوە بەرزترین ئاست
دواتر جارێکیتر نرخی دۆلار گەشتەوە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار