وێنە؛ دیمەنی سێ گەردەلوول لە دەریاچەیەکی کوردستان تۆمار کرا



لە دەریاچەی وانی باکووری کوردستان دیمەنی سێ گەردەلوول تۆمار کرا.

کاریگەری شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین کە دوو ڕۆژە لە وانی باکووری کوردستان دەستی پێکردووە، بەردەوامە.

هاوکات لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانباراینە، زریانێکی بەهێزیش ناوچەکەی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە لە سێ شوێنی دەریاچەی وان گەردەلوول هەستا.

گەردەلوولەکە کە نزیک بە ٥٠٠ مەتر لە کەناراوەکانەوە دەبینرا، لە لایەن هاووڵاتيیانەوە بە مۆبایلەکان وێنەی گیرا.

یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی زافەر باشاک ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجارە گەردەلوولێکی لەسەر دەریاچەکە بینیوە و وتی: “لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەمدا سێ گەردەلوولم لەسەر دەریاچەکە بینی. زۆر کەیفخۆش بووم. دیمەنێکی جوان بوو. یەکەمجارە کە تووشی شتێکی وا دەبم”.

سودانی: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
پێشت سودانی: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
بەوێنە: نەخۆشخانەیەکی چارەسەری فیزیکی لەناو چیای خوێ لە ئازەربایجان دروستکرا
دواتر بەوێنە: نەخۆشخانەیەکی چارەسەری فیزیکی لەناو چیای خوێ لە ئازەربایجان دروستکرا
ەیوەندیدار