بەوێنە: نەخۆشخانەیەکی چارەسەری فیزیکی لەناو چیای خوێ لە ئازەربایجان دروستکرا



تەواوبوونی نەخۆشخانەیەک بەمەبەستی چارەسەری فیزیایی لەناو چیای خوێ لە نەخچیڤانی وڵاتی ئازەربایجان ڕاگەیەنرا، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت پەرستاران لە ڕێڕەوی نەخۆشخانەکە پیاسە دەکەن، ئەمڕۆ چواری تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کرایەوە.

لە نەخۆشخانەکەدا چارەسەر بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی سییەکان و هەوکردنی سییەکان دەکرێت. سەنتەری چارەسەری فیزیکی دوزداگی خزمەتگوزاری تەندروستی دابین دەکات بۆ ئەو نەخۆشانەی لە بەشە جیاوازەکانی جیهانەوە سەردانی دەکەن و کێشەی هەناسەدانیان هەیە.

نەخۆشەکان لە ژوورەکانی نوستنی نەخۆشخانەکەدا دەمێننەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت. بەرزی شوێن و هەڵکەوتەی نەخۆشخانەکە دەگاتە ٣٥٠ مەتر و لەناوچیاکەدایە و لە ڕێگەی چەند تونێلێکەوە دەتوانیت بچیەتە ناوە نەخۆشخانەکەوە و لەماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژدا چارەسەر بۆ نەخۆشەکان دەکرێت.

وێنە؛ دیمەنی سێ گەردەلوول لە دەریاچەیەکی کوردستان تۆمار کرا
پێشت وێنە؛ دیمەنی سێ گەردەلوول لە دەریاچەیەکی کوردستان تۆمار کرا
تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بکوتن
دواتر تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بکوتن
ەیوەندیدار