سودانی: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە



ئه‌مڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تا ناوەڕاستی‌ ئەم مانگە دەست بە هەناردەکردنەوەی‌ نەوتی‌ هەرێم دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی‌ زۆربوونی‌ داهاتی نەوت، کارئاسانی‌ چارەسەرکردنی‌ کێشەی‌ مووچە و شایستە داراییەکانی‌ هەرێم.

محەمەد شیاع سودانی‌ جەختی لەوەکردەوە، پێویستە کێشەکانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و بەرژەوەندی‌ هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت.

هاوکات بەرپرسێکی عێراقی ڕایگەیاند، ” لە ئێستادا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەستاوەتە سەر تورکیا، گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بەردەوامن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئالپئارسلان به‌یراكتار، وەزیری‌ وزەی‌ تورکیا ڕایگەیاند، بۆری‌ نەوتی‌ نێوان عێراق و تورکیا ئامادەیە بۆ ئەوەی‌ لە ماوەی‌ هەفتەیەکدا دەست بە هەناردەکردنی‌ نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی‌ ڕۆژانە بکرێتەوە.

بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کارەکانی هەڵوەشاندەوە
پێشت بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کارەکانی هەڵوەشاندەوە
وێنە؛ دیمەنی سێ گەردەلوول لە دەریاچەیەکی کوردستان تۆمار کرا
دواتر وێنە؛ دیمەنی سێ گەردەلوول لە دەریاچەیەکی کوردستان تۆمار کرا
ەیوەندیدار