موقتەدا سەدر ڕاوێژکارێکی خۆی دوورخستەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بڕیاریدا یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی بۆ ماوەی 6 مانگ دوور بخاتەوە.

سەدر لە بەڵگەنامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “دوای سکاڵای توند لەسەر خزمەتەکانی، ئاگادارتان دەکەینەوە کە موئەیەد ئەسەدی مۆڵەتی خزمەتکردنی پێدراوە هەر خۆشمان بۆ ماوەی شەش مانگ لە بەرواری ئەم لێدوانەوە دووری دەخەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “داوای لێبوردن لە خودا دەکەم لە من و ئەویش خۆش بێت، هەر خودا باشترین چارەسەرکەری کاروبارەکانە”.

لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بڕیاریدا شێخ موئەیەد ئەسەدی بە بەرپرسی فەرمانگەی ڕاوێژکاری ئەهلی و گشتی دەستنیشان بکات.

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی هەڵوێستیان بۆ پەروەردە راگەیاند
پێشت ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی هەڵوێستیان بۆ پەروەردە راگەیاند
یەكێتی مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆت وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوە
دواتر یەكێتی مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆت وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوە
ەیوەندیدار