سودانی لە یادی ماڵئاوایی مام جەلال پەیامێك ئاڕاستەی هەرێم دەكات



سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەكات گفتوگۆیەک ئەنجام بدرێت، کە کار بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات و دەشڵێت: “گفتوگۆ تاكە ڕێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا، كە لە میانی مەراسیمی یادکردنەوەی مام جەلال، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق لە بەغدا پێشكەشی كرد، ڕایگەیاند، مام جەلال كەسایەتییەكی بەهێز و كاریگەر بوو، ڕووبەڕووی بەعس و دیكتاتۆریەت بووەوە و هەموو ژیانیشی تەرخان كرد بۆ سەقامگیری عێراق و دیموكراتیەت.

ڕاشیگەیاند، “هەموو ئەو کێشانەی، کە ڕەنگە لە نێو بارودۆخی ئێستا و تەحەددیاتدا سەرهەڵبدەن، کە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەک ئەوەیە باقی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕۆحی لێبوردەیی و کارکردنەوە چارەسەر بكرێت لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو گفتوگۆیەی کە هەمیشە داوای دەکەین، ڕێگایەکە بەرەو بەردەوامبوونی ئەو سەقامگیرییەی کە ئێمە دەمانەوێت بۆ هەرێمی كوردستان، کە بەپێویستی دەزانێت لە سەقامگیریی عێراقدا ڕەنگدانەوەی هەبێت”.

ڕوونیشیکردەوە، “ئێمە چێژ لە سەربەخۆیی بڕیاری نیشتیمانی و یەکڕیزی دەبینین لە ڕیزەکانی گەلەکەمان، کە توانیمان تیرۆر بشکێنین و خاکەکەمان بپارێزین”.

سەرۆک وەزیران جەختی كردەوە لە توانای بۆ سەپاندنی ئیرادەی دەستوور، “پاراستنی خاکی عێراق لە هەموو خراپ بەکارهێنانێک و پاراستنی سەروەریەکەی، پابەندبوونێکی نیشتمانیی بەرپرسیارە کە لێی لانادەین”.

وتیشی، “لە کاتێکدا ئێمەش ڕەتیدەکەینەوە سەروەری وڵاتانی دیکە تێکبدەین یان لە خاکی خۆمانەوە هێرشیان بکەینە سەر”، جەختکردنەوە لەسەر درێژکردنی دەستێک بۆ هەموو برا و دۆستان بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندییەکان نوێ دەکەینەوە.

سودانی ڕایگەیاند، “لەم حکومەتەدا کە لە تەواوبوونی ساڵی یەکەمی خۆی نزیک دەبێتەوە، ئێمە باوەڕمان بە پەیوەندییەکانی دەرەوە هەیە لەسەر بنەمای پەیوەندیکردن لەگەڵ گەلان، کە ئاسۆی جیاوازیان هەیە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانمان”.

لە سلێمانی پێشانگای کارگە پیشەسازییەکانی ئێران کرایەوە
پێشت لە سلێمانی پێشانگای کارگە پیشەسازییەکانی ئێران کرایەوە
دەست بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گیرا
دواتر دەست بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گیرا
ەیوەندیدار