دەست بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گیرا



 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردوە لە پارێزگای هەولێر، کە بڕی پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێ بووە و بە نیاز بوون بازرگانیی پێوە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەنراویکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بڕی زیاتر لە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە بکەن و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون  بە بڕیاری دادوەر و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

سودانی لە یادی ماڵئاوایی مام جەلال پەیامێك ئاڕاستەی هەرێم دەكات
پێشت سودانی لە یادی ماڵئاوایی مام جەلال پەیامێك ئاڕاستەی هەرێم دەكات
وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندن ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندن ڕاگەیاند
ەیوەندیدار