دادگا بۆ هاوسەرەكەی نانسی عەجرەم بڕیاریدا



دادگای تاوانەكانی لوبنان بڕیاری “بێ‌ تاوانی” بۆ هاوسەرەكەی نانسی عەجرەم، خانمە هونەرمەندی لوبنانی دەركرد، كە 3 ساڵ لەمەوبەر لە ماڵەكەی خۆیدا “دز”ێكی كوشت، كە بە چەكەوە هەڵی كوتایە سەر ماڵەكەیان.

بە پێی بڕیارەكەی دادگای لوبنان، فادی هاشم، پزیشكی ددان و هاوسەری هونەرمەند “نانسی عەجرەم” لەكاتی ڕووداوەكەدا بەرگری لە خۆی و خێزانەكەی كردووە و لەو دۆخەی تێیدا بووە مافی بەرگریكردنی بەكارهێناوە لە خۆی، هاوسەری و دوو منداڵەكەی.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “فادی هاشم بێ تاوانە و هیچ سزایەكی بەسەردا ناسەپێنرێت”.

وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندن ڕاگەیاند
پێت وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندن ڕاگەیاند
مەسعود حەیدەر: حکومەتی عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات
دوات مەسعود حەیدەر: حکومەتی عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات
پەیوەندیدار