هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا بوو



وتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر ڕایگەیاند بە هۆی دابەزینی نرخی زێڕەوە، هاووڵاتییان ڕووییان لە کڕینی کردووە.

هەندرێن وەرتی، وتەبێژی سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر بە “تۆڕی میدیایی خەڵك”ی راگەیاند، لە ئێستادا مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕ بە 418 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

ئاماژەشیدا بەوەی زۆریی ڕێژەی فرۆشتنی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هۆکارن بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.

هەندرێن وەرتی ئەوەشی خستەڕوو کە بە بەراورد لەگەڵ مانگێك لەمەوبەر، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21. نزیکەی 20 هەزار دابەزیوە و بەو هۆیەشەوە ئێستا هاووڵاتییان ڕوویان لە کڕینی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەزار و 815 دۆلار دابەزی کە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا داکشانی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

عیرفان عەلی بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرا
پێشت عیرفان عەلی بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرا
سودانی لێخۆشبوونی بۆ سەرپێچی شۆفێران دەرکرد
دواتر سودانی لێخۆشبوونی بۆ سەرپێچی شۆفێران دەرکرد
ەیوەندیدار