عیرفان عەلی بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرا



لە کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستاندا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بە ڕابەری گشتیی هەڵبژێردرا.

لە کۆنگرەکەدا کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە کۆی هەزار و 30 دەنگ، 986 دەنگی بەدەستهێنا.

ئەوەی جێی سەرنج بوو کامیل حاجی عەلی 11 دەنگی بۆ پۆستی ڕابەری گشتی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە حزبەکە جیابووەوە.

هەر لە کۆنگرەکەدا 23 کەس بۆ ئەنجومەنی شورای بزووتنەوە (سەرکردایەتی) هەڵبژێردران.

قاسم سولەیمانی یارییەکی هەڵوەشاندەوە
پێشت قاسم سولەیمانی یارییەکی هەڵوەشاندەوە
هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا بوو
دواتر هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا بوو
ەیوەندیدار