قەرز و پێشینەكانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێنەوە



بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە دەدرێنە ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن و دەشڵێت: “ھەر پێشینەیەك لە ڕێگەی بانكی ناوەندییەوە دابەش بكرێت ئەوە لە ھەرێمی كوردستان لەڕێگەی بانكی نیشتمانەوە دابەش دەكرێت”.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، ھەموو ئەو كارانەی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقی ئەنجام دەدرێن لەلایەن بانكی نیشتمانی ھەرێمی كوردستانەوە ئەنجام دەدرێن، چونكە لە عێراق بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ھەن، ئێمەیش لە ھەرێم بانكی نیشتمانمان ھەیە ھاوشانی ئەو دوو بانكەی عێراقە.

وتیشی، “ھەر پێشینەیەك یان كارێكی دیكەی بانكی لەلایەن ئەو دوو بانكەوە بەڕێوەببرێن ئەوە بانكی نیشتمان لەھەرێمی كوردستان ھەمان پێشینە دەداتە ھاووڵاتییان”.

بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان جەختیشی كردەوە، یەكێك لەو كارانەی خەڵكی كوردستان دڵی پێی خۆشە لە كردنەوەی بانكی نیشتمان ئەوەیە ھاووڵاتیانی ھەرێم لە پێشینەكان سوودمەند دەبن.

مەولود سابیر ئاشكراشی كرد، ھەموو ئەو حەواڵانەی لە دەرەوە بۆ ھەرێمی كوردستان دێن لە ڕێگەی بانكی نیشتمانەوە دەبێت، خزمەتگوزارییەكانی بانكی نیشتمان بەرفراوانن و ھاووڵاتییان و بازرگان و كۆمپانیاكان سوودمەند دەبن لە كردنەوەی بانكی نیشتمان.

ئاڵتون لە جیهان هەرزان بوو بەڵام لە كوردستان گرانە
پێشت ئاڵتون لە جیهان هەرزان بوو بەڵام لە كوردستان گرانە
هواوی دەستبەرداری (وای فای و بلوتوز) دەبێت
دواتر هواوی دەستبەرداری (وای فای و بلوتوز) دەبێت
ەیوەندیدار