وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی عێراق



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، سەبارەت بە پشك و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو‌ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بكات.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بكات، بۆ ئەوەی تێڕوانینی خۆی لەسەر پشكی بودجە و مووچەی هەرێم بخاتە ڕوو، هەروەها تێڕوانینی هەردوولا پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت”.

وتیشی: “وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە، بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دانوستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، كۆمپانیای سۆمۆ كراوە، ئەوەی ماوەتەوە وەڵام و تێڕوانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەتایبەتی وەزیری دارایی و ئابووری”.

 

بایكۆتی خوێندن گەیشتە هەولێر
پێشت بایكۆتی خوێندن گەیشتە هەولێر
حكومەتی هەرێم بۆ خشتەی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ خشتەی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار