وێنە؛ لە بازاڕێکی کوردستاندا بە نزاکردن دەستبەکار دەکرێت


شاری مێردینی باکووری کوردستان، کە بەهۆی مێژوو و کلتوورەکەیەوە بووەتە مۆزەخانەیەکی کراوە، کاسبکارانی بازاڕی مێژوویی شارەکە، هەموو ڕۆژانێکی یەکشەممان بە کۆمەڵ نزا دەکەن و دەپاڕێنەوە ئینجا بازاڕەکە دەکەنەوە.

کاسبکارانی بازاڕەکانی سۆکول باکار و قەیسەری و حەسەن عەماری مێژوویی کە دەکەوێتە قەزای ئارتوکڵوی ناوەند، ماوەی چوار ساڵە لە مزگەوتی شیریندەدە بەردەم بازاڕەکەیان، بە پێشەوایەتی ئیمامی مزگەوتەکە بە کۆمەڵ نزا دەکەن و داوای خێر و بەرەکەت دەکەن، پاشان دەرگای دووکانەکانیان دەکەنەوە.

ئەم کاسبکارانە کە نەریتی “نزای کاسبکاری”یان زیندوو کردووەتەوە، لە پاش نزا کردن دووکانەکانیان دەکەنەوە و چاوەڕوانی کڕیار دەکەن.

ئیمامی مزگەوتی شیریندەدە، فاتیح یڵماز باس لەوە دەکات کە لەگەڵ کاسبکاراندا گفتوگۆی کردووە لەبارەی زیندووکردنەوەی ئەو نەریتە دێرینە کە کلتووری کردنەوەی دووکانەکانە بە ئایەت و فەرموودە، ماوەی چوار ساڵە لەسەر خواستی کاسبکاران درێژەیان بەم نەریتە داوە.

یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە لەو سێ بازاڕە مێژووییەدا هەموو ڕۆژانێکی یەکشەممان لەگەڵ کاسبکاراندا بە کۆمەڵ نزا دەکەن و ئەو ئایەت و فەرموودانە دەخوێنێتەوە کە پەیوەستن بە ڕەوشتی بازرگانیی، کاسبکارانیش ئەم ئایەت و فەرموودانەیان کردووەتە دروشم و وتی:

“ئیمام و کاسبکار لە دوای نوێژی بەیانییەوە دەردەچن و ھەموو بەیەکەوە نزا دەکەن و بەم شێوەیە دەست بە فرۆشتن دەکەن. ئەمە نەریتێکی ئەخلاقییە، ھەوڵ دەدەین درێژەی پێ بدەین”.

وتیشی: “ئەم بازاڕانە بازاڕی دێرینن. زیندووڕاگرتنی ئەم نەریتە دێرینە لێرەدا گرنگیی خۆی ھەیە. بازاڕەکان وەک دڵی ناوچە، شارێک وان. ئەو کەسانەی لە شار و وڵاتانی دیکەوە دێن، سەرەتا لەگەڵ کاسبکارانی بازاڕدا ئاشنا دەبن. ڕەوشتی بازرگانی گرنگە. کاسبکارانی بازاڕ چەندە بەڕەوشت بن، ئەوا دەبنە پێناسە بۆ خەڵکی شارەکە، ئەم نەریتە لەبیرکرابوو. سوپاس بۆ خودا دووبارە زیندوومان کردەوە، ئومێدەوارم بە ھەموو بازاڕەکەدا بڵاوببێتەوە”.

دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات
پێشت دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات
بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پەیوەندیدار