لە کاتی وازهێنان لە جگەرەکێشان چی بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێت؟



پزیشکێک لە دەزگای چاودێری تەندروستی بەریتانیا ئەو سوود و کاریگەرییانەی ئاشکرا کرد کە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەردەکەوێت، کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی لە زاری دکتۆر ماکس پێمبەرتۆنەوە نووسیویەتی: “پاش ٢٠ خولەک لە وازهێنان لە جگەرەکێشان، پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەست دەکات بە دابەزین بەرەو ئاستی ئاسایی”.

بەشێک لەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر جەستەدا دێت

پاش دوو کاتژمێر: سوڕی خوێنی چالاک دەبێت، هەروەها ئۆکسجینی زیاتر دەگاتە پەنجەکانی دەست و قاچ.

پاش ١٢ کاتژمێر: خوێن دەست دەکات بە نەهێشتنی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنی ژەهراوی، کە بە توندی بە خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە دەبەسترێتەوە و بڕی ئۆکسجین کەم دەکاتەوە کە دەتوانن هەڵیبگرن.

پاش ٢٤ کاتژمێر: ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەبێتەوە.

پاش ٤٨ کاتژمێر: خانە مردووەکانی بەرپرس لە بۆنکردن و تامکردن گەشە دەکەنەوە.

پاش ٤ ڕۆژ: ڕەنگە هەندێک کەس دەست بە کۆکە بکەن بەهۆی پاکبوونەوەی سییەکان.

لە ٥ بۆ ٨ ڕۆژ: لەش بەردەوام دەبێت لە چاککبوونەوە و گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی.

پاش ١٠ ڕۆژ: سوڕی خوێنی ددان و پووک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

پاش ٢ هەفتە: توانای وەرزشکردن و لەشجوانی بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبێت.

پاش ٤ هەفتە: لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشەکردنی ڕیشاڵەکان لە سییەکان، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی سنگ کەم دەبێتەوە.

پاش ٩ مانگ: سییەکانی جگەرەکێشەکە چاکدەبنەوە، بە تەواوی توانای کارکردنیان بۆ دەگەڕێتەوە.

پاش یەک ساڵ: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ٪ ٥٠ کەم دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ جگەرەکێشان.

پاش ٥ ساڵ: ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئەو کەسەی کە هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە، هەروەها ئەگەری مردنی بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان، سورێنچک و قوڕگ و دەم بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

پاش ١٠ ساڵ: مەترسی مردن بە شێرپەنجەی سییەکان دەبێتە نیوەی کەسێکی جگەرەکێش.

پاش ١٣ ساڵ: جگەرەکێش بە نزیکەیی تا تەمەنی ٧٥ ساڵ دەژی، شەش ددانی کەمترە بەراورد بە کەسێک کە جگەرە نەکێشێت، بەڵام دوای ١٣ ساڵ لە وازهێنان، ئەگەری لەدەستدانی ددانەکانی هەمان ئەو کەسەی دەبێت کە هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە.

دوای ١٥ ساڵ: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس کەم دەبێتەوە بۆ ئاستی ئەو کەسەی کە هەرگیز جگەرە نەکێشاوە.

سودانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت
پێشت سودانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت
سودانی پاسەوانی بەرپرسەکان کەمدەکاتەوە
دواتر سودانی پاسەوانی بەرپرسەکان کەمدەکاتەوە
ەیوەندیدار