وەزیرانی پلاندانان و دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن



 

بڕیارە سبەینێ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیرانی پلاندانان و دارایی بانگھێشت بکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە و دابینکردنی پارە بۆ پارێزگاکان.

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بانگھێشتی سەرجەم پارێزگارەکانیان کردووە و تا ئێستا پارێزگاکان ھیچ پارەیەکیان لە بودجەوە وەرنەگرتووە، چونکە پڕۆژەکان بە قۆناغی ئاڵۆزدا تێدەپەڕن و دەبێت بچنە وەزارەتی پلاندانان و پەسەند بکرێن و پاشان رەوانەی دەستەی ھەماھەنگی پارێزگاکان بکرێت.

دلێمی وتیشی، تا ئێستا بودجە جێبەجێنەکراوە ئەگەرچی لە مانگی حوزەیرانەوە دەنگی لەسەردرا، ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و داراییش بەرپرسن لە پارەدارکردنی پڕۆژەکان.

ئیخڵاس دلیمی ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ لیژنەی دارایی بانگھێشتی وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی دەکات، بۆ زانینی ھۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە و پارەدارکردنی پڕۆژەی پارێزگاکان.

لە مانگی حوزەیرانەوە دەنگ لەسەر یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق دراو، دەبوایە لەدوای پەسەندکردنی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و پارەدارکردنی پرۆژەکان دەست پێبکات، بەڵام تائێستا ئەو یاسایە بەتەواوەتی نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکی زۆری پرۆژەکان پەکیان کەوتووە.

 

نووسراو بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا كرا
پێشت نووسراو بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا كرا
قوباد تاڵەبانی دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرە پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرە پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار