قوباد تاڵەبانی دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرە پەیامێکی بڵاوکردەوە



قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ یەک شەممە دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت:بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی دەکەم.

قوباد تاڵەبانی لەپەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، “پیرۆزبایی لە هەردوو هەڤاڵی تێکۆشەر، کاک کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ خان دەکەم کە بە حەق لەلایەن کۆنگرەوە وەک سەمبولی باڵای یەکێتی دیاری کران”.

هاوکات قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە بافل تالەبانی ببرای دەکات و دەڵێت”پیرۆزبایی لە براو هاوڕێ و سەرۆکم هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم کە بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا”.

لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن، دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارە خوێن و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە، دەبێت ئەو یەکێتییە بێت وەکچۆن هیوا و ئومێدی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و متمانە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی کۆنگرەی پینجەمەوە دەڵێت”کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بوو. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە خوێنی تازە و گەنجان و ژنانی بە رێژەیەکی باش هێنایە ناوەندی بڕیاردانەوە و بەمەش دەرگای هیوای بەڕووی کادر و ئەندامانی یەکێتیدا کردەوە کە ئەگەر چالاکتربن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا دەتوانن خۆیان لە بەرزترین ئاستی بڕیاردانی یەکێتیدا ببیننەوە. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە یەکێتییە دڵسۆزەکان پەراوێز ناخرێن و هەموومان پێکەوە بڕیارمانداوە خزمەتکاری هاوڵاتیان بین بێجیاوازی ناوچەیی و ئینتیمای حیزبی و ئاینی. سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی بناغەیەکی پتەو بۆ سیاسەتی یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیدا.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی :

قوباد تاڵەبانی: لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی دەکەم.
پیرۆزبایی لە هەردوو هەڤاڵی تێکۆشەر، کاک کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ خان دەکەم کە بە حەق لەلایەن کۆنگرەوە وەک سەمبولی باڵای یەکێتی دیاری کران.
پیرۆزبایی لە براو هاوڕێ و سەرۆکم هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم کە بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.
پیرۆبایی لەهەڤاڵ و برای تێکۆشەرمان کاک شێخ جەعفەر دەکەم کە وەک بەرپرسی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا..
پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە بەڕێوەبردنی یەکێتی بەو جۆرەی کە لە ئاست چاوەڕوانی ئەندامان و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت.
دەمەوێت لێرەوە، لەدڵەوە سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوو بکەم، کە پێکەوە قۆناغێکی سەخت و راگوزەرمان تێپەڕاند.
جێی خۆیەتی سوپاسی یەک بە یەکی ئەندامانی کۆنگرە بکەم کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی ئازایانە و بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە بەشدارییەکی چڕوپڕ و کەم وێنەیان کرد لە دەوڵەمەندکردنی پەیڕەو پرۆگرام و راپۆرتەکانی کۆنگرە و جارێکی دیکە سەلماندیانەوە یەکێتی حیزبی کادرانی پێگەیشتوو و تێگەیشتووە.
لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارە خوێن و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت وەکچۆن هیوا و ئومێدی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و متمانە بۆ هاووڵاتییان بگەڕێنێتەوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت سیاسەت و حکومڕانی لە کوردستان و عێراق بخاتەوە سەر راستەڕێی خۆی.
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بوو. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە خوێنی تازە و گەنجان و ژنانی بە رێژەیەکی باش هێنایە ناوەندی بڕیاردانەوە و بەمەش دەرگای هیوای بەڕووی کادر و ئەندامانی یەکێتیدا کردەوە کە ئەگەر چالاکتربن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا دەتوانن خۆیان لە بەرزترین ئاستی بڕیاردانی یەکێتیدا ببیننەوە. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە یەکێتییە دڵسۆزەکان پەراوێز ناخرێن و هەموومان پێکەوە بڕیارمانداوە خزمەتکاری هاوڵاتیان بین بێجیاوازی ناوچەیی و ئینتیمای حیزبی و ئاینی. سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی بناغەیەکی پتەو بۆ سیاسەتی یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیدا.
ئێستا هەمووان چاودێری هەنگاوەکانی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنج دەکەن. هەربۆیە بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی نویی یەکێتی لە هەموو کات قورسترە و دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدابن. دڵنیام یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنجەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەتوانێت لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندامان و جەماوەری یەکیتیدا بێت. دڵنیام یەکێتی لەمەودوا بە سەرکەوتنی گەورەتر روحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدەکانمان شاد دەکات و سەری کەسوکاری شەهیدان و هەڤاڵان و ئەندامانی یەکیتی بەرزتر دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی
وەزیرانی پلاندانان و دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن
پێشت وەزیرانی پلاندانان و دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن
وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات
ەیوەندیدار